٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شیفا بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە پەرلەمانی بەریتانیا

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info- سەرپەرشتی گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و چەند وەزیرێکی ئەو وڵاتە.

بۆ دووەم ساڵ، لێندسی هام، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا، لە ماڵەکەی خۆیدا بە ئامادەبوونی شیفا بارزانی، سەرپەرشتی ڕەوەندی کوردستانی و چەندان وەزیر و ئەندام پەرلەمانی بەریتانی و بەرپرسانی پارتە کوردییەکان و ژمارەیەک لە ڕەوەندی کوردستانی، ڕێوڕەسمێکی بۆ ئاهەنگی نەورۆز ڕێکخست.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، شیفا بارزانی، پیرۆزبایی و سڵاوی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز گەیاندە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە، دووپاتی ئەوەی کردەوە، نەورۆز بۆ  کورد تەنیا جەژن نییە، بەڵکو ئاماژەی نوێبوونەوەیە، واتای سەرکەوتنە بەسەر زوڵم و زۆرداری وەک چۆن سەرکەوتنی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا.

لە بەشێکی دیكه‌ی قسەکانیدا، سەرپەرشتی ڕەوەندی کوردستانی، ئاماژەی بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کوردی لەو چوارچێوەیەدا کرد، داوای کرد وەک چۆن بەریتانیا لە نەورۆزدا هاوبەشی خۆشییەکانیان دەکات، پشتیوانیی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستانیش بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان و چەسپاندنی مافەکانیان لە دەستووری ئەو وڵاتانەی دابەشیان کردوون، بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار