٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دكتۆر هێمن هه‌ورامی، قەڵغانی سوپاسگوزاری پێشکەشی کونسولی گشتی چین کرد

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info- دكتۆر هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام پێشوازی لە بەرێز لیۆ جیۆن کونسولی گشتی چین لە ھەرێمی کوردستان کرد و  قەڵغانی سوپاسگوزاری پێشکەش کرد.

دكتۆر هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٥ لە پیرمام پێشوازی لە بەرێز لیۆ جیۆن کونسولی گشتی چین لە ھەرێمی کوردستان کرد و بە ناوی مەکتەبی سیاسییه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی ئاراستەکرد بۆ رێکخستنی سەردانی شاندێکی فراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وڵاتی چین لە ٣ی ٣ی ٢٠٢٥ تا رۆژی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٥.

به‌ڕێز هێمن هه‌ورامی و لیۆ جیۆن، لەباره‌ی ناوەرۆکی دیدارەکان و گفتوگۆکان و ھەنگاو و کارە پێویستەکان بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بەرنامە ھاوبەشەکان لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و کلتوورییەکان، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی بەڕێزیان، دكتۆر هێمن هه‌ورامی، قەڵغانی سوپاسگوزاری پێشکەش به‌ بەرێز لیۆ جیۆن کونسولی گشتی چین لە ھەرێمی کوردستان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار