٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی په‌یامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی گەل و حکوومەتی کۆریای باشوور كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور دەکات و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ گەل و حکوومەتی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە. 

چوارشەممە، 26-03-2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پۆستێکی لەبارەی ئەو ئاگرانەی چەند ڕۆژێکە، لە کۆریای باشووری کەوتوونەتەوە، بڵاو کردەوە. 

مەسروور بارزانی لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە "زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرانەی لە کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە. هزر و بیرکردنەوەم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە. هیوای ڕزگاربوون و چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ زیانلێکەوتووان دەخوازم."

سەرۆک وەزیران دووپاتیشی کردووەتەوە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکوومەتی کۆریای باشور دەوەستێتەوە."

لە شەممەی ڕابردووەوە، 22-03-2025، چەند ئاگرێک لە دارستانەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 24 کەس گیانیان سپاردووە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. 

نزیکەی پێنج هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 87 هێلیکۆپتەر، جگە لە سەدان کارمەندی پۆلیس و سوپا، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە و چۆڵکردن دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار