٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ماتۆڕسواره‌كان بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ماتۆڕسوارەکان لە ترافیکلایتی سوور ناوەستن و پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن و ڕێزی مافی شوفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن و ماتۆڕسوار بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و ماتۆڕسوارانه‌ لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆرەکانیان دادەگیرێ و هه‌روه‌ها مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک هەر کۆمپانیا و ماتۆرسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار