٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەری کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی 3ی 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، لە دەوحە لەگەڵ شێخ بەندەر بن محەمەدئال سانی سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی قەتەری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئەلسوەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگاکە ئامادە بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە و ژێرخانی ئابووری و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار