شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەو بەڵێنەی دابوومان بە هەڵەبجە جێبەجێ کرا

ههولێر-KDP.info- شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەزامەندی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمان.
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی ڕۆژی سێشەمە.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، بەو هەوڵە داوایەکی سەرۆک بارزانی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەو بەڵێنەی دابوومان بەنوێنەر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجە جێبەجێ کرا، لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تێپەرێت.




