مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی میرخان دۆڵەمەری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراو و بەرپرسی دەزگای ئەیلوولی لقی سۆران، خوالێخۆشبوو (حاجی میرخان دۆڵەمەری) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی میرخان دۆڵەمەری)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراو و بەرپرسی دەزگای ئەیلوولی لقی سۆران، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (حاجی میرخان دۆڵەمەری)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی ئاداری ۲۰۲٥




