٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەر حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد

سەرچاوە: KDP.info

پیرمام-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، حاجی میرخان دۆلەمەری کرد و وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد.

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام  بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان کرد و هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامیی و دڵنەوایی بە  کەسوکاری ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار