٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە ئەم ھەفتەیە ھەرێم و عێراق بگەنە ئەنجامی کۆتایی

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، لەم ھەفتەیەدا کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی پێدێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەکرێتەوە و ئەو کێشەیە چارەسەردەکرێت.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو له‌گه‌ڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق قسه‌مان له‌ باره‌ی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان کرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و له‌ خاڵی یەکەم، قه‌سه‌مان لەبارەی ١٦ دۆلاری کۆمپانیا نەوتیەکانی  ھەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ھەر بەرمیلێک ١٦ دۆلار کێشەی لەسەرە ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرج بکرێت.

خاڵی دووەم، ئەو قەرزەی ھەیە چارەسەر بکرێت و پرسی دانانی ڕێژەی ھەناردەی نەوت ئەویش دیاری بکرێت و لەگەڵ تورکیاش ئەوە چارەسەر کراوە، به‌ڵام ئەوەی ئێستا کێشەی لەسەرە ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی ناوخۆ چەندی پێویستە بۆ بەکار ھێنانی ناوخۆیی و  پێشتر ژمارەیەکیان حیسابکردبوو دەیه‌وێت زیاد بکرێت بەھۆی زیادبوونی پێداویستی ناوخۆیی بۆ ئۆتۆمبێل و کارەبا و کارگەكان، بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، چونکە وڵاتە زلھێزەکان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی دەست پێ بکاتەوە بەتایبەت ئەمەریکا و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ڕێککەوتن.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار