٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێرده‌ و نوێنه‌ری 51 وڵات سه‌ردانی مەزاری نەمرانیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- نێردە و نوێنەری ٥١ وڵاتی عەرەبی، ئاسیایی، ئەمەریکی و ئەورووپی، سەردانی مەزاری مەلا مستەفا بارزانیان لە ‌بارزان کرد، لە سەردانەکەیاندا شاندی وڵاتانی میوان بە چەند لایەنێکی گرنگی ژیانی مەلا مستەفا بارزانی و مێژووی خەبات و تیکۆشانی گەلی کورد ئاشنا کران.

نێردە و نوێنەری وڵاتان سەردانی مەزاری مەلا مستەفا بارزانییان کرد و لە لایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازیی کران.

وێستگەیەکی دیکەی سەردانیان یادگەی نیشتمانیی بارزانی بوو، لەنێو شاندەکەدا نێردەو باڵیۆزو سەرکونسوڵی (٥١) وڵاتی عەرەبی، ئاسیایی، ئەمەریکی و ئەورووپی ھەبوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار