٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی وڵاتان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت میوانداریی ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣/٢١، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.

لە میواندارییەکەدا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار