٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز، کونسوڵی گشتیی، دیپلۆمات و نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتان لە عێراق و ھەرێم و بەشداریی ھەزاران ھاونیشتمانی و گەشتیار، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە پایتەختی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوە دەچێت.

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی گەیشتە شوێنی ئامادەکراو بۆ ئاھەنگەکە، ھاوشان لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازیی لە دەیان کونسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی کرد کە بەشداری لە بۆنەکە دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار