٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئوسترالیا .

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە پێویستیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار