٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٥ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تاوتوێ کرا.

هاوکات جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکوومەت و وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار