٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٥، پەیامێکی بڵاو کردەوە. تێیدا ھاتووە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ھیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە:

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٥، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. ھیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.

سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەھێزی گەلی کوردستان، وامان لێدەکات بەگەشبینیەوە لە داھاتوویەکی باشتر بڕوانین و ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکومەتێکی نوێی بەھێز و یەکگرتوو پێکبھێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین.

نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت.

 

مەسروور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠-٣-٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار