سهرۆكی حکوومەت پێشوازیی له كاربهڕێكهرى باڵوێزخانهی ئهمریكا كرد

ھەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ پێنجشەممە 3/20، مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له باڵیۆز دانیال ڕوبنستین كاربهڕێكهرى باڵوێزخانهی ئهمهریكا له عێراق کرد.
له كۆبوونهوهدا کە ستیڤ بیتنەر کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکار و هەنگاو و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنیش لە سەر کارنامەی حکوومەت کراوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لەم بارەوە.




