نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووهوه

ھەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٣/١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، ھەروەھا دەربارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە.
ھەردوولا جەختیان لە خواستی دوو لایەنە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارە جیاکاندا دووپات کردەوە. دەربارەی پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ھەوڵەکان ئەرێنی بەڕێوە دەچن.
دۆخی سووریا، ھەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.




