مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هیوا گەیلانی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ھیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی بەھۆی کۆچی دوایی باوکی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت.
بەڕێز ھیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩-٣-٢٠٢٥




