مامۆستا عەبدوڵڵا شێركاوه‌یی بۆ KDP: خۆشه‌ویستیی خاك و نیشتمان شكۆمەندییە بۆ بڕواداران

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەكێتیی زانایان دەڵێت، بەرگری لە نیشتمان لە ئیسلامدا، شكۆمەندییە بۆ بڕواداران. دەشڵێ، خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه و بوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌وه‌ری له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، شتێكی فه‌رمانپێكراو و شه‌رعییه، بۆیه به‌شێكی هه‌ره دیاری نێو سوننه‌ت و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه و هانی مرۆڤ ده‌دات نیشتمان و وڵات و خاكی خۆی خۆش بوێ.
لەمیانەی ئەو زنجیرە دیمانەیەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و شێخان و ڕێبەرانی ئایینیی كوردستان، كە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە لەگەڵیان سازی دەكات، مامۆستا عەبدوڵڵا شێركاوه‌یی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، لەبارەی پرسی خۆشه‌ویستیی خاك و ئاڵا له ڕوانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه رایگه‌یاند، خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه و بوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌وه‌ری له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، شتێكی فه‌رمانپێكراو و شه‌رعییه، بۆیه به‌شێكی هه‌ره دیاری نێو سوننه‌ت و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه و هانی مرۆڤ ده‌دات نیشتمان و وڵات و خاكی خۆی خۆش بوێ.
لەبارەی خۆشویستنی خاك و نیشتمانەوە، مامۆستا عەبدوڵڵا شێركاوه‌یی دەڵێت، خۆشه‌ویستیی خاك، شانازییه‌كی گه‌وره‌یە بۆ مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (خَیْرُكُمْ الْمُدَافِعُ عن عَشِیرَتِهِ ما لم ێأْثمْ) واته: باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه به‌رگری و پارێزگاری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات، مادام له‌سه‌ر تاوان نییه. هه‌روه‌ها له له فه‌رمووده‌یه‌كی تر هاتووه: (عن أنس بن مالك قال جا‌ء رجل إلی النبی (ص) فقال یا رسول الله أمِن العَصبِیه‌ِ أَن یُعینَ الرَّجلُ قَومَه عَلی الحقِّ؟ قال: لا)رواه البیهقی، واته: ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و پرسیاری لێ كرد، گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر هه‌ق هاوكاریی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات، ده‌مارگیرییه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: نه‌خێر، واته هاوكاریكردنی نه‌ته‌وه‌ی خۆت له چوارچێوه‌ی شه‌رعدا شتێكی ڕه‌وا و به‌جێیه، چونكه باشترین كه‌س، كه‌سێكه پارێزگاری له نه‌ته‌وه‌ی خۆی بكات.
سه‌باره‌ت به ئاڵا وه‌ك هێمای نه‌ته‌وه‌یی و به‌پێی گوته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) شێركاوه‌یی ڕوونی كرده‌وه كه: هه‌ستی پارێزگاری و داكۆكیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی له دیدی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌ستێكی زیندوو بووه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌زی كردووه مرۆڤ له ژێر ئاڵای نه‌ته‌وه‌كه‌ی بجه‌نگێت، هه‌روه‌كو له‌و فه‌رمووده‌یه هاتووه: (عن عَمَّارٍ أَنَّ النبی صلی اللَّهُ علیه وسلم كان ێسْتَحِبُّ لِلرَّجُلِ أَنْ یُقَاتِڵ تَحْتَ رَایه‌ِ قَوْمِهِ) المستدرك علی الصحیحین، واته: له عه‌مماره‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌ز و ئاره‌زووی له‌وه بووه هه‌ر كه‌سێک له ژێر ئاڵای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا بجه‌نگێت.
مامۆستا عەبدوڵڵا شێركاوەیی.، ئاماژە بۆ كتێبی "ناڵەی دەروون"ـی شێخ محەمەدی خاڵ دەكات و دەڵێت: "زۆر جوان هه‌ست و نه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییانه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تامه‌زرۆیه خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆی رابێنێ و هه‌ستی پارێزگاریی نیشتمان له‌خۆیدا به‌رجه‌سته بكات و هێماش بۆ ئەوە دەکات: "هه‌ر كه‌سێك كوڕی باوكی خۆی بێ، به‌دڵ و به گیان نیشتمانی خۆی خۆش دەوێ، هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌دا بۆ زیندووبوونه‌وه و سه‌ركه‌وتن و به‌رزبوونه‌وه، وه ناهێڵێ دوژمن ده‌ستی بۆ درێژ بكا و زیانی پێ بگه‌یه‌نێ، كه‌وابوو پێویسته بۆ هێشتنه‌وه‌ی ژیان و گیان و ناونیشان، خۆشه‌ویستیی نیشتمان بکەینە سەرمەشق.
سه‌لاح جه‌لال




