٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپه‌ڕی KDP ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و درێژکردنەوەی داشکاندنی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ، یەکلاییکردنەوەی کێشەی نەبەسترانی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لەگەڵ بابەتی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی 2024 تاوتوێ دەکرێن.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست پێدەکات و لە بڕگەی یەکەم، لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشنیازی وەزارەتەکەی بۆ درێژەدان بە کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 20% لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بۆ شەش مانگی دیکە پێشکەش دەکرێت، بۆ ئەوەی جێبەجێکردنی درێژە پێدانی بڕیارەکە لە 01-01-2025 تاوەکو 01-06-2025 بەردەوام بێت.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەخرێتەڕوو، کە تایبەتە بە یەکلایی کردنەوەی کێشەی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە ڕێککەوتی 01-07-2024ـەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەیان بۆ نەبەستراوە، بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەممووز، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.

هەروەها تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەستە بە بابەتی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتی زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی 2024، ئەم بابەتەش لەلایەن سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەخرێتەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار