سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراق دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کردوو بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨-٣-٢٠٢٥، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای کەرکووک ئاڵوگۆڕ کرا، جەخت لەسەر ھەماھەنگی و نزیکیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای کەرکووک کرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵترکردنەوەی پێکەوەژیان و سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک.





