سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی بۆ KDP: ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ـی ٣ـی ٢٠٢٥، ھەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجام بدەن.




