به‌رپرسی لقی 24: لێكنزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئومێدبه‌خشه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوونتر

شه‌قڵاوه-KDP.info- به‌رپرسی لقی 24ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنی كورده و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش به‌هۆی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئومێدبه‌خشه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوونتر.
ڕزگار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی لقی 24ی پارتی، تایبەت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، مانگی ئادار چه‌ندین بیروه‌ریی خۆش و ناخۆشی بۆ گه‌لی كورد تێدایه، كه به‌شێكیان ناخۆشن بۆ گه‌لی كورد وه‌ك كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان بۆ گه‌لی ئێمه جێگه‌ی دڵخۆشی و سه‌ركه‌وتنن وه‌ك ڕۆژی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌وانه جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌وێته مانگی ئادارەوە، كه ڕۆژی سه‌ركه‌وتنه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌و سه‌ركه‌وتنانه، هه‌نگاوی ئێستاش له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی ئومێده و له‌و مانگه‌دا هه‌نگاوی باش نراون.
به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین ده‌شڵێـت، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، گەلی ئێمه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوونتر و گه‌شتر ده‌بات له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی، هه‌ستمان به‌وه كرد نزیكبوونه‌یه‌كی باش هه‌یه.
به‌رپرسی لقی 24 هێما بۆ ئەوەش دەکات، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌ی باڵای دانوستان له نێوان پارتیمان و براده‌رانی یه‌كێتی كاره‌كانیان ته‌واو بکه‌ن و حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش كارا ده‌كرێن.
قائید میرۆ




