٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەخشینی مانگانەی سەرۆكی حكوومەت دەدرێتە 3 هەزار و 575ی ئێزیدی ڕزگاربووی دەستی داعش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەخشینی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

بۆ ماوەی 7 مانگە، 2 هەزار و 128 ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاوكارییەكە وەردەگرن و پرۆسەی ناوتۆماركردنیش تاكو 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەردەوام دەبێ.

بەخشینی سەرۆك وەزیران بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێ دەگات.

لەو چوارچێوەیەدا لە 5 شوێنی سنووری دهۆك و زاخۆ، بەشێوەی ڕێكخراو و مانگانە بەخشینەكان دابەش دەكرێن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێ.

لە مانگی تەممووزی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی پاڵپشتیی داراییی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا پڕۆژەكە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.

ئەم هاوكارییە بەردەوامەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی هەستكردنە بەو ئازار و زیانانەی لە هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەر كوردانی ئێزدی كەوتووە و بەوهۆیەوە قوربانیی زۆریان داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار