سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە ئارادایە و ئومێدەوارین لە ئاییندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەھێز و یەکگرتوو پێکبھێنین.
گرنگیی نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بوودجەی ھەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.





