یاوه‌ر بۆ KDP: هێشتا داعش مه‌ترسییه و گەلێک هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كوژرانی جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و ده‌ستگیركردنی خێزانه‌كه‌ی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت.
فه‌ریقی یه‌كه‌م، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، كوشتنی (ئه‌بو خه‌دیجه) جێگری خه‌لیفه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش و والیی ڕێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا، ده‌بێته زنجیره‌ی چواره‌م یان پێنجه‌می كوشتنی سه‌ركرده‌كانی داعش، بێگومان كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوازبوونی رێكخراوه‌كه ده‌بێت، به تایبه‌تی كه دوێنێ خێزانه‌كه‌یشی به‌ناوی (ئوم حوسه‌ین) ده‌ستگیر کرا، ئه‌ویش هۆكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێـت، هێشتا مه‌ترسیی داعش هه‌ر ماوه، به كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كیان كۆتایی نایه‌ت رێكخراوی داعش، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد، ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌بوونی رێكخراوه‌كه و گرووپی تیرۆریستیی داعش لاواز دەکات.
فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێشتا داعش مه‌ترسییه و گەلێک هۆكار هه‌ن بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، چونكه ته‌نیا له ناو كه‌مپی هۆڵ 65 هه‌زار كه‌سوکاری چه‌كدارانی داعش هه‌ن و 30 هه‌زار له‌وانه گه‌نجن، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار چه‌كداری دیكه‌ی داعش له زیندانه‌كانی ڕۆژئاوا و له عێراق هه‌ن و چه‌ندین جار هه‌وڵی شكاندنی زیندانیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی بنێنه‌وه و خۆیان ڕزگار بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی به مه‌ترسیی گه‌وره ده‌بینم.
قائید میرۆ




