٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری وزەی تورکیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلپ ئەرسلان بەیرەکدار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر نەھێشتنی ھەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھان لە زووترین کاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار