٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامداوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئاداری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، مەسروور بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی قسەیان بۆ میدیاکاران کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاند.

بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتی: کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باش بوو، لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت، ڕێککەوتین، پێشم وایە لە کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتیشی: ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە حکوومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان، بەڵام دەبووایە سەرەتا پرسیارەکان لە جەنابی کاک مەسروور بکەن.

سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسروور بارزانیش گوتی: بەخێرهاتنی کاک بافڵ دەکەین، ئێمە دووجارە، دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامداوە بۆ لەیەک نزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بەگشتی، پێشکەوتنی زۆر باش، تێگەیشتنی زۆر باش لە زۆر لەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارین تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕووحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکوومەت لە کاتێکی نزیکدا، خەڵکی کوردستانیش هەموویان دڵیان خۆشبێت بەو بەرەوپێشچوونەی گفتوگۆکان لەنێوانماندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار