٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حەمید ئەلشەتری سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، جەخت لە پەرەپێدانی ھەماھەنگییەکان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە کرا، جەختیش لە پەرەپێدانی ھاوئاھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار