٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سدیق موسا گوللی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (سدیق موسا گوللی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سدیق موسا گوللی)         

بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سدیق موسا گوللی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٥ی ئاداری ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار