نوخشه ناسیح ئاماده‌كاریه‌كانی ساڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دەڵێت، ئاماده‌كاری تەواو بۆ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كراوه و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو جیاواز ده‌بێت.
نوخشه ناسیح، پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت، لە لێدوانێکی تایبەتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ساڵانه له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ڕۆژی 16ی ئادار، ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئاماده‌كاری كراوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و یاده‌كه به‌رز ڕادە‌گیرێت.
پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت گوتیشی، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ 16ی ئادار دانراوه یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵ جیاواز ده‌بێت له ساڵانی ڕابردوو، ده‌مانه‌وێ گردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ین، كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ش به‌شداری یادی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.
نوخشه ناسیح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌سوكاری بارزانییه‌كان و بادینان و هه‌ولێر و گه‌رمیان هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ڕێوره‌سمی یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوه‌تنامه بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نێردراوه و پێشبینی ده‌كه‌ین میوانێكی زۆر ئاماده‌ی ساڵیادی كیمیابارانی ئه‌مساڵ بكه‌ن.
قائید میرۆ




