مەکتەبی قاھیرەی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر مەراسیمێکی ڕێکخست

قاھیرە-KDP.info- مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاھیرە بەبۆنەی ١٢٢ ساڵەی لە دایکبوونی باوکی ڕوحی نەتەوەیی کورد مەلا مستەفا بارزانی نەمر، مەراسیمێکیان ساز کرد.
لە مەراسیمەکەدا چەندین کەسایەتی دیبلۆمات و سیاسەتمەدار و ئەکادمی و ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەنووس و قوتابیانی کورد و عەرەب ئامادەبوون.
د. موھەند موحسین عەلوان بە ناوی باڵیۆزی عێراق، د. قەحتان تەھا خەلەف، بەناوی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە قاھیرە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی، ھەروەھا سوپاسی شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە قاھیرە کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەیوەندییەکانی عێراق و کورد و میسر، جەختی لەوەش کردەوە کە بەرزترین ئامانج کە مرۆڤ دەتوانێت بە نەمری بمێنێتەوە لە یادەوەری گەلەکەیدا، ئەمەش ئەوەیە کە مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی کورد بەدەستی ھێناوە، کە مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە لە کارکردن بۆ بنیاتنانی دیموکراسی لە عێراقدا.
شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاھیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای بەخێرھێنانی و سوپاسی ئامادەبوون بۆ بەشداری لەو یادە پیرۆز و مەزنە، ئاماژەی بەوە کرد کەوا ئەو مەراسیمە بە بۆنەی ١٢٢ ساڵەی یادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی نەمر سەرکردەی کوردە، زیندووکردنەوەی سیفەتەکانی سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕە.
ھەروەھا لەو مەراسیمەی بە بۆنەی ١٢٢ ساڵەی یادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی نەمر لە قاھیرە ساز کرابوو چەندین وێنەی مەلا مستەفا بارزانی نمایش کران.






