٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بەرنامەی جیاوازی بۆ پەرەپێدانی هەڵەبجە هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، پێویستە حکوومەتی عێراق قەرەبووی هەڵەبجە بکاتەوە و ئەرکی سەرشانی لە بەرانبەر دانیشتووانی پارێزگاکە جێبەجێ بکات و بە کردار نیشانی بدات کە مەبەستییەتی زامیان ساڕێژ ببێت.

شەممە 15ـی ئاداری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی ئاوەدانی لە هەڵەبجە نابڕێت و ئەوەی پێویست بێت بۆ پارێزگاکە  لەبەر چاوی دەگرێت، سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بەرنامەی جیاوازی هەیە بۆ پەرەپێدانی هەڵەبجە بە تایبەت لە بواری کشتوکاڵ و گەشتیاری.

هەورامانی لەبارەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، دەڵێت، "گرنگترین بابەت کە پەیوەندی هەڵەبجە و جیلی نوێ بە پتەوی دەهێڵێتەوە، ئەوەیە کە لە ڕۆژی 16ـی ئادار لە قوتابخانەکان، قوتابییان چالاکی جۆراوجۆرییان هەیە و پێیان دەگوترێت چۆن شارێک شەهید کرا.

گوتیشی، "سبەینێ کە ساڵیادی کیمیابارنی هەڵەبجەیە، فەرمانبەرانی حکوومەت لە شوێنی کارەکانییان بەبێ دەنگی دەوەستن و، لە هەموو شوێنێک یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە، کە ئەمەش لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بووتە نەریتێک کە بە بێدەنگی بووەستن.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ دەکات و دەڵێت، "حکوومەتی فیدراڵ دەبێت شارەکە قەرەبوو بکات و ئەرکی سەرشانی خۆی لە بەرانبەر دانیشتووانەکەی جێبەجێ بکات و، بەکردار نیشانی بدات کە مەبەستییەتی زامیان ساڕێژ ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار