د. هیوا پێشنیازی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بیمه‌ی فریاگوزاری بۆ حكوومه‌ت ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر دەڵێت، پڕۆژه‌ی بیمه‌ی فریاگوزاری باشترین چاره‌سه‌رە بۆ كه‌رتی ئێستای ته‌ندروستی، هاوکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانیشە بەتایبه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی توانای چاره‌سه‌ریان نیه له‌ڕووی مادیه‌وه بارگرانیان له‌سه‌ر نامێنێت.
د. هیوا كه‌ریم ئاڵه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر، لە لێدوانێکیدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "بۆ ئەوەی هاوسه‌نگی دروستبكرێت له‌نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی گرینگه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ندی یه‌كه‌مبن، من پێشنیازی پڕۆژه‌یه‌كم بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بیمه‌ی فریاگوزاریه، چونكه بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی كارێكی قورسه و ژێرخانی ئاماده‌كراو نیه بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌وانه‌ش نه‌بوونی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی بانكی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر گوتیشی، "ده‌توانین ناوی پڕۆژه‌كه بكه‌ینه قه‌رزی فریاگوزاری یان بیمه‌ی فریاگوزاری بۆ قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان گونجاوه و هاووڵاتیان سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له‌و پڕۆژه‌یه، هه‌تا پڕۆژه‌كه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی زۆر مه‌زنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتی هه‌یه زۆر كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی توانای چاره‌سه‌ریان نیه له‌ڕووی ده‌روونی و مادیه‌وه بارگرانیان له‌سه‌ر نامێنێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه د. هیوا كه‌ریم ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ی بیمه‌ی فریاگوزاری ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ی به‌شدارن له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی ئه‌هلی بخرێنه ناو پڕۆژه‌ی بیمه‌ی فریاگوزاری، له‌كاتی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌ڕووی مادیه‌وه توانای دابینكردنی تێچووی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌بوو ئه‌وه مانگانه ڕێژه‌یه‌ك له مووچه‌كه‌ی بگێردرێته‌وه، وه‌ك نموونه‌ش هاووڵاتیه‌ك پێویستی به نه‌شته‌رگەری هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانی حكوومه‌ت له‌وانه‌یه كاتێكی زۆری بوێت و له ئه‌هلیش پاره‌ی به‌رده‌ست نیه، ئه‌و هاووڵاتیه بتوانێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدات و مانگانه هه‌ندێ پاره له مووچه‌ی ببڕدرێت.
د. هیوا كه‌ریم ئاڵه‌یی ڕوونیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا له‌ناو خودی كه‌رتی ته‌ندروستیش ئاسته‌نگی بۆ دروست بكرێت، به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر به وردی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و ئاماده‌كاریه‌كی ته‌واوی بۆ بكرێت ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه باشه‌كانی ئێستا و هاووڵاتیه‌كی زۆریش سوودمه‌ند ده‌بن، چونكه دواجار ئامانجی پزیشك و حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه هاووڵاتی سوودمه‌ندبێت له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بیمه‌ی فریاگوزاریش هاوكاریه‌كی زۆری حكوومه‌ت و هاووڵاتی ده‌بێت.
قائید میرۆ




