٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای نزیکەی سێ مانگ لە خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، و جێگرەکەی، شاهێن حەمە ڕەزا، نوخشە ناسیح بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی شاهێن حەمە ڕەزا بەهۆی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، کە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ کەم کرایەوە، لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024ـەوە خانەنشین بوون و دەسەڵاتی واژۆکردنی هیچ نووسراوێکیان نەما. 

وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی بە ئازاد تۆفیق دا لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت هەتا پۆستی پارێزگار یەکلایی دەبێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە 13ـی ئازاری 2025، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار