٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانی کرد لە بارزان و لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، پێشوازی کران. 

لە رێوڕەسمێکدا، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تاجە گوڵینەی سۆز و وەفای لەسەر مەزاری نەمران دانا و لە گوتەیەکیشدا ئاماژەی بە مرۆڤدۆستی و پێکەوەژیان کرد لە دەڤەری بارزانی و راشیگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەژێر رۆشنایی گوتەیەکی بارزانی نەمر دامەزراوە کە دەڵێت: شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت. 

هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، تاجە گوڵینە لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار