فیستڤاڵێکی تایبەت بە ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەری نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) بەڕێوەچوو

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 14.3.2025 بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل و چیا هەرکی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، فیستڤاڵێکی تایبەت بە ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەری نەتەوەیی کورد (بارزانی نەمر) لە لایەن لێژنەی ناوچەی ئاسۆ بە هاوبەشی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین و دەزگای روئیا لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سڵاحەدین بەرێوەچوو.
لەو فیستیڤاڵەدا وێڕای نمایشکردنی پیشەنگایەکی تایبەت بە دیکۆمێنت و تەو وێنەکانی بارزانی نەمر، هاوکات بە بۆنەی 122 ساڵەی لە دایکبوونی بارزانی چەندین بەرنامە و بڕگە پیشکەش کرا کە گوزارشتیان لە گەوەرەیی خەباتی نەتەوەیی و کەسایەتی بارزانی دەکرد.




