مهلا یوونس باویانی بۆ KDP: قورئان و سوننهت جهخت لهسهر خۆشهویستی نیشتیمان دهكهنهوه

ههولێر-KDP.info- وێڕای ئەوەی میللەتی كورد لەژێر چەپۆكی داگیركەردا بووە، كەچی هەرگیز نەتواوەتەوە و وەک مارشی نیشتیمانی "هەر ماوە قەومی كوردزمان" هۆكارەكەشی بۆ ئەو ئینتیما بەرزەی میللەتە بۆ خاک و نیشتیمانی خۆی، هاوکات مامۆستایەكی ئایینی بەشێكی ئەم نیشتیمان ویستییە بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، قورئان و سوننهت جهخت لهسهر خۆشهویستی نیشتیمان دهكهنهوه، بۆیە دڵنیام ھەموو موسڵمانێکی سەر ڕاست و کوردێکی ڕەسەن، لە ڕیزی پێشەوەی ئەو کەسانەن کە نیشتیمانی خۆیانیان لە ناخەوە خۆشدەوێت.
مامۆستا مهلا یوونس باویانی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگهوتی حاجی ئهحمهد خۆشناو له شاری ههولێر، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "خۆشەویستیی نیشتیمان، شتێکی فیتڕییە لەلای مرۆڤ، قورئان و سوننەت داکۆکی لەمە دەکەن و لە چەند شوێندا ئاماژەی پێکراوە.
ئەگەر تەماشای كتێبەكانی ژیاننامەی پێشەوای ئیسلام بكەین، پڕییەتی لە نموونەی هەست و خۆشەویستیی پێغەمبەر (د.خ) بۆ شاری مەككە، زێدی باب و باپیری و مامۆستا مەلا یوونس یەكێ لەو نموونانە دەهێنێتەوە، کاتێک پێغەمبەر لە مەککە دوورکەوتەوە و گەیشتە ناوچەی "جەحفە" زۆر بیری مەککەی دەکرد، ئەم ئایەتەی بۆ دابەزی کە خوای گەورە دەفەرموێت: "إِنَّ الَّذِی فَرَضَ عَلَیْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ" واتە: بەڕاستیى ئەو زاتەى خوێندن و گەیاندن و کارپێکردنى قورئانى لەسەر واجب کردێت، هەر ئەو زاتەش دەتگێڕێتەوە بۆ جێى لەداییکبوونت، دیارە ئەمە مژدەى فەتحى مەککەیە، هەڵبەت ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیی پێغەمبەر (د.خ) بۆ شاری مەککە و زێد و نیشتمانی خۆی.
بەپێی ئەوەی لە قورئان و سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە، فیتڕەتی مرۆڤیش داکۆکی لەسەر کردووەتەوە، ئەوەی نیشتیمانەکەی خۆشبوێت، ئەوە دامەزراوە لەسەرە فیتڕەتی ساغی خۆی، ئەوەی نیشتیمانەکەی خۆی خۆشبوێت لەسەر سوننەتی پێغەمبەرە و خۆی پەیوەست کردووە بەوەوە و زەوی ئاوەدان کردووەتەوە کە گەورەترین پەیامی مرۆڤایەتییە لە دوای خواپەرستی، ئەوە دەکەوێتە بەر ڕەحمەت و بەزەیی خوا و پاداشت وەردەگرێت لەسەری، ئەندامێکی چالاکی نیشتیمانەکەی و ئوممەتە ئیسلامیەکەیەتی، لە بەرانبەردا کێ ئەم فیتڕەتە مرۆڤایەتییەی خۆی ونکرد و ھەست و سۆزی بۆ ئەو زەویەی تێیدا لەدایکبووە نەبێت، ئەو مرۆڤە لە سروشتی ساغی مرۆڤایەتی لایداوە و کەسێکی فیترەت دروست نییە، دژ بەنەفسی خۆیەتی. گوتارخوێنی مزگهوتی حاجی ئهحمهد خۆشناو له شاری ههولێر وای گوت.
هەروەها دەڵێت، "دڵنیام ھەموو موسڵمانێکی سەر ڕاست و کوردێکی ڕەسەن لە ڕیزی پێشەوەی ئەو کەسانەن کە نیشتیمانی خۆیانیان لە ناخەوە خۆشدەوێت، ناپاکی لێناکەن، بۆی دڵسۆز و بە پەرۆشن.
قائید میرۆ




