ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکات

ههولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-03-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن:
1- ئەنجامی دوا کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی بڕگەکانی یاسای هەمواری بودجەی فیدراڵی.
2- دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
3- ڕاپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50٪ یان 100% بۆ قیستەکانی ماوە بۆ سوودمەندانی کۆچکردوو.
4- لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو کەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.




