ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (قەیس قەرەداغی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (قەیس قەرەداغی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
بۆ ماڵباتی نووسەری کورد (قەیس قەرەداغی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و لێکۆڵەر (قەیس قەرەداغی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزمان و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۱ی ئاداری ۲۰۲٥




