سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئاداردا په‌یامێكی گرنگی بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا هاتووه: "ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە."
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه:
ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە.
لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت.
لەم یادەدا، جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکیی کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




