مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (داود بەڵخەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (داود حەمەئەمین ئەحمەد بەڵخەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا کۆسا و کاک ڕاژان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ بەڕێزان (مامۆستا کۆسار، کاک ڕاژان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (داود حەمەئەمین ئەحمەد بەڵخەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۰ی ئاداری ۲۰۲٥




