٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە نوێنەرایەتی 15 زانکۆی ئەڵمانیا ژمارەیەک قوتابی گەیشتنە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ژمارەیەک لە قوتابیانی ١٥ زانکۆی ئەڵمانیا بە گەشتێکی زانستی گەیشتنە ھەولێر و بڕیارە بە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بگەڕێن و دەخوازن ئاشنای مێژوو و کولتوور و شارستانییەتی کوردستان بن.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، ژمارەیەک لە قوتابیانی ١٥ زانکۆی ئەڵمانیا، بە گەشتێکی زانستی گەیشتنە ھەولێر و لە وێستگەیەکی سەردانەکەیان، لە فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەکە کۆبوونەوە.

قوتابیانی زانکۆکانی ئەڵمانیا لە بوارەکانی پەیوەندیی نێودەوڵەتی و ڕامیاری و ڕۆژنامەگەری و ڕێکخراوەیی دەخوێنن، ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ھەرێمی کوردستان بە ناوچە جیاوازەکاندا لە ھەڵەبجە و سلێمانی و دھۆک و لالشدا دەگەڕێن، دەیانەوێت ئاشنایەتی لەگەڵ کولتوور و شارستانییەت و مێژووی کورد دروستبکەن.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: قوتابیانی زانکۆکانی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیان بۆ فەرمانگەکەیان چەندین پرسیاریان سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان و کاری ڕێکخراوەیی کردووە، ئەوانیش ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییە لۆکاڵی و نێودەوڵەتیەکانیان بە گرنگ نیشانداوە لە پێشخستنی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار