شاندی پارتی و پارتی کۆمۆنیستی چین دانیشتنێکی فرەلایەنیان ئهنجامدا

پەکین-KDP.info- لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ٣ی ٢٠٢٥ لە پەکینی پایتەخت، دانیشتنێکی ورد و فرەلایەنی لەگەڵ بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین بە سەر پەرشتی بەرێز وان جون ھەبوو.
لەلایەن بەشی ڕێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چینەوە وردەکاری کاری بەشەکەیان و ئەزموونیان لە ڕووی فیکری و ھۆشیاری تیۆری و میکانیزمی پێگەیاندنی بەردەوام و ئەرک و مافی کادر و ئەندامان و کاری ئۆرگانەکانیان بە پێی پلانی پێنچ ساڵەیان خستەڕوو.
شاندی پارتی وێڕای خستنەڕووی پێکھاتە و شێوازی کاری ئۆرگانەکان، ڕەھەندەکانی سیاسەت و کاری پارتیمان بۆ ڕوونکردنەوە.
لەکۆتاییدا گفتوگۆ و پرسیار و ڕاگۆڕینەوە لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا.






