سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازیى له سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق كرد

ھەولێر-KDP.info- بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگیی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.




