ئه‌كره‌م ساڵح بۆ KDP: گەرمیان لە سێ رۆژدا ئازاد کرا

گه‌رمیان -KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان، له یادی 34 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند "هێشتا خوێنی تاوانی ئه‌نفال له ناوچه‌كانی گه‌رمیان وشك نه‌ببوه‌وه كه ئاگری ڕق و تۆڵه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان دژی داگیركه‌ر بڵێسه‌ی سه‌ند و بووه هۆی ڕووخاندن و ده‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشی له ده‌ڤه‌ره‌كه."
ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی 34 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "ڕاپەڕین وەرچەرخانێکی گرینگ و مێژوویی بوو لە خەباتی بزاڤی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان، بۆ یەکەم جار لە مێژووی نوێ‌دا خەڵکی کوردستان بە تێکڕا جەور و ستەم و داگیرکاری ڕژیمی بەعسی عێراقی ڕەتکردەوە و جەماوەر و پێشمەرگە پێکەوە دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمیان داماڵی و زۆربەی خاکی کوردستان ئازادکرا و قوناغێکی نوێ لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان هاتە ئاراوە، حوکمڕانییەکی خۆماڵی هاتە کایەوە کە بە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر گۆڕانکارییەکی گەورە بوو بەرەو ئازادی، دیموکراسی و سەقامگیری."
ئه‌كره‌م ساڵح گوتیشی "ئەڵبەتە خەڵکی گەرمیان بەو پێیەی هاوسنوور بوو لەگەڵ ناوچە عەرەبییەکانی عیراق، زیاتر ئازاری ستەم و داگیرکاری و کاولکاری و تەعریبی چەشتبوو، بگرە هێشتا خوێنی تاوانی ئەنفال لە جەستەی ناوچەکە دەچۆڕا، بۆیە هەر لە سەرەتای چەخماخەی ڕاپەرینەوە لە ڕانیە، جەماوەری گەرمیان بەجۆش و خرۆشەوە ڕاپەڕین و پەلاماری دامودەزگا داپلۆسێنەرەکانی ڕژێمیان دا، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە دەربندیخانەوە تا کەلار و کفری ئازادکرا، جەماوەر و پێشمەرگە بە یەک دەست کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی ڕژێمی داگیرکەری بەعس هێنا و سەرکەوتنی سەرهەڵدان لە گەرمیان گوڕوتینێکی زیاتری بە ڕاپەڕینی جەماوەری کوردستان بەخشی، لەم دەڤەرە گەرمیان بووە قەڵغانی بەرگری بۆ پاراستنی خاکی کوردستان."
سەڵاح جەلال




