"ڕێژەی کورد بەپێی سەرژمێری تازە دەگاتە سەرووی ١٥%ی دانیشتوانی عێراق"

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "بەپێی تازەترین سەرژمێری ڕێژەی کورد لە عێراق سەرووی ١٥% دەبێت، ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەی پارێزگاکان دیاری بکرێت، چاوەڕێ دەکرێت بۆ بودجەی ساڵی داھاتوو کاری پێ بکرێت."
سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری، ھێشتا بابەتی بودجە دەکەوێتە ساڵی داھاتوو، هەرچەندە بۆ ئەمساڵ بڕیاری لێدربوو، هێندەی ئاگادارم ئەوەی پەیوەندی بە سەرژمێرییەوە ھەیە، بەھۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان ھێشتا ڕانەگەیەندراوە، عێراقیش هەر وا، چونک خەریکی بەیەکبەستنەوەی داتاکانی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ و ئەوەی ئێستا بوون، جا تا ئەو کارە تەواو نەبێت بەپێی سەرژمێری ئێستا کار بۆ بودجە ناکرێت."
سیروان محەمەد گوتیشی "ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دیارە و کێشەکەی چارەسەر کردووە، بەڵام هۆکاری دروستکردنی کێشە دیار نییە، چونک ئێستاش مانگانە گرفت بۆ مووچە دروست دەکرێت.
ئێستا ڕێژەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان لە عێراق زیاتر لە ١٤% دەبێت، بەبێ ھەندێک ناوچەی ھەرێمی کوردستان کە لەڕووی ئیداری سەر بە مووسڵ و پارێزگاکانی دیکەی کوردستانن، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەوەش حیساب بکرێت ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم دەگاتە سەرووی١٥%ی."
محەمەد باسی لەوەش کرد "ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بەبێ کوردانی دانیشتوانی ناچەکانی وەکو مەخمور و شێخان و فایدە کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە بەغدانە و لەسەر هەرێمیش حیسابن، گەیشتۆتە شەش ملیۆن و ٥٠٠ھەزار کەس."
بڵند ئیبراھیم




