"ئه‌مڕۆ یادی ڕاپه‌ڕینی سۆرانه"

سۆران - KDP.info - ئه‌مڕۆ ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی ده‌ڤه‌ری سۆرانه، به‌شداربوویه‌كی ڕاپه‌ڕینەکە ده‌ڵێ "مانگێك پێش ڕاپه‌ڕینی سۆران سه‌ركردایه‌تیمان له نه‌مانی وره‌ی به‌عس ئاگادار کردەوە."
كرمانج عززه‌ت، به‌شداربووی ڕاپه‌ڕین و به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به هۆی جوگرافیای ناوچه‌كه سۆران خه‌لفیه‌ی سه‌ربازانی عێراق بوو له ناوچه‌كه، په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی عێراقی له سنووری سۆران هه‌بوو، پێش ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕین ئێمه وه‌ك ڕێكخستنی ناوشار دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد به ڕاپۆرت سه‌ركردایه‌تی خۆمان ئاگادار كرده‌وه كه ڕژێم وره‌ی نه‌ماوه، ئه‌و كات ئێمه ڕێكخراوێكی حزبی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بووین، چه‌ندین جار سه‌رۆك بارزانی خۆی باسی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئێمه‌ی كردووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی 1991، ئێمه له ماڵی خۆمان (عززه‌ت به‌گی ده‌رگه‌ڵه) ژوورێكی عه‌مه‌لیاتمان له سۆران پێكهێنا، جگه له خه‌ڵكی پارتی لایه‌نی دیكه‌ش به‌شداربوون، هه‌موو لایه‌نه‌كان زۆر جدی بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاپه‌ڕینی سۆران."
ئه‌و به‌شداربووه‌ی ڕاپه‌ڕین گوتیشی "پێش ڕاپه‌ڕین ئێمه چه‌ندین نامه‌ی سه‌رۆك بارزانیمان گه‌یانده كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاربن له كاتی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی سۆران، دوای ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو توانیمان له كاتژمێر 11ی ڕۆژی 10ی ئاداری ساڵی 1991 ڕابپەڕین، به خوێنی سێ شه‌هید سۆران له به‌عس و ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق پاکكرایه‌وه."
كرمانج عززه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی سۆران سێ مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه هاتنه ناو شاری سۆران، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌كه پێكه‌وه سۆرانمان ئازاد کرد."
له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك لەگەڵ دیله‌كانی ڕژێمی به‌عس، كرمانج عززه‌ت گوتی "ماڵی ئێمه كه بنكه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی سۆرانیش بوو، پێشوازیمان له 100 ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌وكاتی ڕژێمی عێراق کرد، به پله‌ی سه‌ربازیی جیاواز، زۆر به شێوه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانە میوانداری ئه‌فسه‌ره دیله‌كانمان كرد و به حورمه‌ته‌وه به‌ڕێمان كردن، سه‌ره‌ڕای ئەوەی شه‌هیدیشمان هه‌بوو بەڵام یه‌ك كه‌س ده‌ستی بۆ یه‌ك دیل نه‌برد و عه‌زیه‌ت نه‌دران، ئه‌وه شانازییه‌كی گه‌روه‌یه بۆ ئێمه‌ی كورد و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئێمه كه هیچ كات ئاماده نه‌بووه مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ دیل دا بكات."
قائید میرۆ




