نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/3/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌حموود ئۆزدیل، سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى و شاندێكى یاوه‌رى، باسیان له كار و چالاكییه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاریف له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هاریكاریى هاوبه‌شى ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاكه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز ئۆزدیل خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و پرۆژه‌كانى ده‌زگاى مه‌عاریفى توركى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ده‌ر‌فه‌ته‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى توركیا له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌عاریف سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاریكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌دا ده‌ربڕى و باسى له قوتابخانه‌كانى سه‌ر به ده‌زگاكه له به‌غدا و هه‌ولێر كرد، هه‌روه‌ها خواستى ده‌زگاكه‌ى بۆ بره‌ودان به هاریكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و هاوشێوه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه ستایشى ڕۆڵى ده‌زگاى ڕوانگه‌ى له بوارى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا كرد و ئاماده‌ییى ده‌زگاكه‌ى بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا دووپات كرده‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیى كوالیتیى خوێندن و ئاستبه‌رزیى په‌روه‌ر‌ده، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




