نوخشه ناسیح: داوامان كردووه له‌و خولەی په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بدرێت

به‌غدا -KDP.info- شاندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی به‌غدایان كرد، قایمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێ "مه‌به‌ستمانه له‌و خولەی په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند بكرێت، هه‌موو لایه‌كیش پشتیوانی خۆیان پیشان داین."
نوخشه ناسیح، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "شاندێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه له یه‌كه‌ی كارگێڕی، كه‌سایه‌تی، مامۆستایانی ئاینی و نوێنه‌ری كه‌س و كاری شه‌هیدان پێكهاتبوو، سه‌ردانی به‌غدامان كرد، بۆ ئەوەی له پڕۆژه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بپێچینەوە، چونكه پرۆسه‌كه گه‌یشتووته قۆناغی كۆتایی."
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت "ئێمه سه‌ردانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقمان كرد، هه‌موو لا پشتگیری خۆیان بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه پیشان دا.
ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری عێراقمان كرد، ئەویش پشتگیریی خۆی ڕاگه‌یاند، چونكه ئێمه داوا ده‌كه‌ین له ته‌مه‌نی خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند بكرێت."
نوخشه ناسیح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد "پڕۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و وه‌ك هیچ پارێزگایه‌كی دیكه نییه، چونكه هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌ڕای قوربانییه‌كه‌ی، ژێرخانه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ پارێزگا و زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی بڕیوه، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میشی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ کراوە."
قائید میرۆ




